سەردێڕ:

لە بەغدا بەهۆی لێکخشانی تانکی بەنزین و بوتڵێک غازەوە تەقینەوەیەک روویدا

PM:10:41:19/10/2021

8996 جار خوێندراوەتەوە

لە بەغدا بەهۆی لێکخشانی تانکی بەنزینی ماتوڕسکیل و بوتڵێک غازەوە تەقینەوەیەک روویداوە و دوو کەس بریندار بوون.


يەحيا رەسول وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لە ناوچەی کەسرە لە بەغدای پایتەختی عێراق بەهۆی لێکخشانی تانکی بەنزینی ماتوڕسکیل و بوتڵێک غازەوە تەقینەوەیەک روویداوە.

هاوکات، میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.














گەلەری