بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر رایگەیاند، لە ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردوودا، ٧٥هه‌زار و ٥٦٩ گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه، ئەمەش تەنھا لە بازگەکان کە گەشتیاری ناوەراست وخوارووی عیراقن و پێشبینیش ده‌كه‌ن له رۆژانی جه‌ژن ئه‌و رێژه‌یه زۆر به‌رزببێته‌وه.
لەراگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر باسی لەوەکردووە،
لەماوەی پینج رۆژی رابردوودا زیاتر لە ٧٥ هەزار گەشتیرا سەردانی شاری هەولێریان
کردووە کە تەنها ئەوانەن لە بازگەکانەوە تۆمارکراون و لە پارێزگاکانی باشوور و
ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە،
له‌گشت بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار لە قەزا و ناحییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر
چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیان پێكهێناوه، بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ
بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان، لەپێناو دڵنیابوون لە کردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری
بە رووی گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی قوربان، هاوکات لیژنەیەکی تایبەتیش لەبازگەکان
هەیە بۆ پێشوازی و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بەگەشتیاران پێکهێنراوە.
لەبارەی
ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران، لەراگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی
پارێزگای هەولێردا ئەوە خراوەتەڕوو، به هه‌ماهه‌نگهی له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی
گەشتوگوزار لە قەزا و ناحییەکان، ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردنی گه‌شتیاران كراوه و
ره‌وچاوی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیارنیش كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لە پارێزگای
ھەولێر ٤٠ هه‌زار تەختی نووستن ھەیە و زیاتر لە سێ هه‌زار کەپری گەشتیاری لە سنووری
قەزا و ناحییەکانی پارێزگای هه‌ولێر ھەیە.
ئەمڕۆ ٢٠ی تەمووز، یەکەم
رۆژی جەژنی قوربانە و بەرەبەیانی دوێنێش ٦٠ هەزار حاجی بەرەو عەرەفات بەرێکەوتن بە
مەبەستی ئەنجامدانی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ.