سەردێڕ:

بازرگانی هەرێم: پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دوای جەژن دابەشدەکرێت

AM:09:43:15/06/2024

972 جار خوێندراوەتەوە

بازرگانی هەرێم رایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دوای جەژن بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی دووەمی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دوای جەژن دەست بە رێکارە کارگێڕییەکان دەکرێت و لە نزیکترین کاتدا بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت کە بڕەکەى ٢٠ ملیار دینارە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ١٠ ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و شەش ملیار دینار بۆ پارێزگای هەولێر و چوار ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دهۆکە دانراوە.

هاوکات، ماوەی چەند رۆژێکە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لەلایەن سایلۆی گەرمیانەوە دەستی پێکردووە و بڕیارە ٧٥ هەزار تۆن گەنم وەربگیرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی کارمەندەوە بەشی سەرەکی سایلۆکە کاری پێ ناکرێت هەربۆیە نزیکەی ٤٠ هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردووداکەمال موسلیم وەزیری بازرگانیی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئامادەکاری تەواویان کردووە و لە ٦ـی حوزەیرانەوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکانی هەرێم دەکەن.













گەلەری