سەردێڕ:

راوێژکارى کازمى دابەشکردنەوەى پارەى زیادەى بەرزبوونەوەى نەوتى لەسێ تەوەردا ئاشکرا کرد

AM:09:04:19/10/2021

7472 جار خوێندراوەتەوە

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیران، رایگەیاند کە پارەى زیادەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بەسەر سێ تەوەرى گرنگ دابەش دەکرێتەوە.


مەزهر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانى عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند" ئەو زیادە داراییانەی کە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە بەدەستهاتووە، بەسەر سێ تەوەرى گرنگدا دابەشدەکرێن".

وتیشى "ئەو زیادە داراییەى کە لە بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بەدەستدێت ئەو کورتهێنانەى پێ پڕ دەکرێتەوە کە لە بودجەى گشتى ساڵى ٢٠٢١دا هەیە کە بڕەکەى ٢٩ تریلیۆن دینارە".

هەروەها تەوەرى دووەم بریتییە لە پڕکردنەوەى ئەو کورتهێنانەى کە لە ئەنجامى شکستى خەمڵاندنى داهاتى نانەوتییەوە دروست بووە کە تەنها ٤٠% خەمڵاندنەکانى لە بودجەدا بۆ دانراوە.

وتیشى "تەوەرى سێهەم بریتییە لە پشتگیریکردنى ئەو پڕۆژانەى کە لەکارکردن وەستاوون یان بەهۆى گۆڕانکارییەکانى نرخى دراوەوە زیانیان بەرکەوتووە.













گەلەری