سەردێڕ:

ڤیدیۆی تایبەت بە ھێرشە خۆکوژییەکەی ئەفغانستان بڵاوبووەوە

AM:09:02:19/10/2021

77240 جار خوێندراوەتەوە

گرتەی ڤیدیۆیی کامێراکانی چاودێری لەبارەی پەلاماری دوو خۆکوژی داعش بۆسەر مزگەوتی فاتیمییەی تایبەت بە شیعەکان لە ویلایەتی قەندەھاری باشووری ئەفغانستان کە بووە ھۆی کوژرانی ٤٧ کەس، بڵاوبووەوە.


پەلامارەکە وەک لەڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت لە رێگەی دوو خۆکوژی بۆمبڕێژکراوەوە دەکرێتە سەر مزگەوتێکی شیعەکان لە ویلایەتی قەندەھار لە باشووری ئەفغانستان بڵاوبووەوە.
بەپێی ئەو گرتانەی کە بەھۆی کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمارکراون، دوو کەسە خۆکوژەکە لە مزگەوتەکە نزیک دەبنەوە و لەوێ تەقە لە دوو پاسەوانی بەر دەرگای مزگەوتەکە دەکەن و برینداریان دەکەن.
پاشانیش پاسەوانی سێیەم کە چاودێری رێگای بەرامبەر مزگەوتەکە دەکات تەقە لە چەکدارەکانی داعش دەکات و یەکێکیان بریندار دەکات.
چەکدارە بریندارەکە، لەسەر ئەو رێرەوەی کە بۆ ناو مزگەوتەکە دەچێت بەردەبێتەوە و پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکەی دەتەقێنێتەوە و بەھێزیی تەقینەوەکە لە کامێراکانی چاودێریدا بەدەر دەکەوێت.
چەکداری دووەم کە بریندار نەبووە، دەچێتە ناو مزگەوتەکەوە و پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکەی پشتی لەوێ دەتەقێنێتەوە.
لەو ھێرشەی کە رۆژی ١٥ی تشرینی یەکەم کرایە سەر مزگەوتی فاتمییەی شیعەکان لە ویلایەتی قەندەھار، ٤٧ کەس کوژرابوون.








گەلەری