سەردێڕ:

ئەمڕۆ سەرمایەدارێکی جیهان دەچێتە سەر مانگ

PM:12:19:20/07/2021

10976 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە جێف بێزۆس دامەزرێنەری ئەمازۆن و دەوڵەمەندترین کەسی جیهان بچێتە سەرمانگ و لە پەیامێکیشیدا رایگەیاند، "بۆئەوەی زەوی لە بۆشاییەوە ببینی، ئەمە دەتگۆڕێت. پەیوەندیت لەگەڵ ئەو هەسارەیە و مرۆڤایەتیی دەگۆڕێت. دەمەوێت ئەو گەشتە بکەم چونکە ئەوە شتێکە بەدرێژایی ژیانم ویستوومە. ئەوە سەرکێشییە، رێککەوتنێکی گەورەیە بۆ من. براکەمم بانگهێشتکردووە بۆئەوەی لەم گەشتەدا لەگەڵم بێت چونکە ئێمە نزیکترین هاوڕێین".


گەشتەی جێف بیزۆس بە کەشتی بلو ئۆریجن گەشتەکەی بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامدەدرێت و کەشتییەکە پێویستی بە فڕۆکەوان نییە و ئۆتۆماتیکییە، تیایدا هەریەکە لە، مارک بێزۆس و برایەکی، ژنێکی ٨٢ ساڵ و گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵان لە گەشتە ئاسمانییەکەی جێف بێزۆس بەشدار دەبن و ئەمەش دەبێتە یەکەم گەشتی کەشتییەکەی کۆمپانیایەکە کە بە سەرنشینەوە دەچێتە بۆشایی ئاسمان.


لەبارەی نرخی گەشتەکانیشەوە، بۆب سمیس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بلو ئۆریجن بەمیدیاکانی راگەیاند، "ویستی دانی بڕە پارەی زۆر تا ئێستا بەرزە، لەو بڕوایەشدام گەشتەکانی سەرەتا بە نرخێکی باش دەبن، ئاگاداربوون کە حەز و تامەزرۆی خەڵک لە سەرەتا زۆر بوو. ئێمە خەڵکمان هەیە لە تەمەنی بیستەکان دایە، هەموویان حەز دەکەن."

 

پێشتر و لە ١١ی ئەم مانگەدا، لەگەڵ سێ کەسی دیکە، ریچارد برانسۆن، دامەزرێنەری ڤێرجن گالاکتیک بە کەشتی ڤێرجن گالاکتیکی دروستکراوی کۆمپانیاکەی گەشتی سەر بۆشایی ئاسمانی ئەنجامدا، کۆمپانیاکەی گالاکتیک تا ئێستا ٦٠٠ تیکتی فرۆشتووە و بەهای هەر تیکتێک بە ٢٥٠ هەزار دۆلاربووە.

 

بەڵام،کۆمپانیای بلو ئۆریجن جێف بێزۆس هەر تیکتێکی بە ٢٠٠ هەزار دۆلار دەفرۆشێت و رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە لە رێگەی زیادکردنی ئاشكراوە تیکتێکی کەشتییە ئاسمانیەکەی بێزۆس بە ٢٨ ملیۆن دۆلار دەخرێتە مەزاتەوە.













گەلەری