ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "لەم دەرفەتە پیرۆزەدا دەخوازین هەمولایەكمان بەخۆدا بچینەوە و قوربانی بە بەرژەوەندی شەخسی و حزبی بدەین لەپێناو گەل و وڵاتماندا، بەتایبەت هێزەكانی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە ستەم و پێشێلكردنی مافەكان و برسیكردن و ناعەدالەتی بهێنن". دەشڵێت، "پێویستە دەسەڵاتداران ئازادییەكان بپارێزن و موچە و بژێوی هاوڵاتیان دابین بكەن".
سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
لەپەیامێکی پیرۆزبایی جەژندا رایگەیاند، "جێگای داخە كە لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا ئاڵۆزی سیاسی و ناكۆكی ناوخۆیی و
سەختی بژێوی و ناعەدالەتی كۆمەڵایەتی و نا سەقامگیری ئەمنی تاڕادەیەك باڵی كێشاوە
بەسەر وڵاتماندا".
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، "وانەی بڵند ڕاگرتنی كەرامەتی مرۆڤ و پەروەردەكردنی و ڕاهێنانیەتی بۆ
سەركردایەتی عادلانە و لە گۆڕنانی خۆپەرستی و ئەنانیەت".
لەکۆتاییی پەیامەکەشیدا، سەڵاحەدین بەهادین ئاماژەی بەوەکردووە،
"لەم دەرفەتە پیرۆزەدا دەخوازین هەمولایەكمان
بەخۆدا بچینەوە و قوربانی بە بەرژەوەندی شەخسی و حزبی بدەین لەپێناو گەل و وڵاتماندا،
بەتایبەت هێزەكانی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە ستەم و پێشێلكردنی مافەكان
و برسیكردن و ناعەدالەتی بهێنن و لەگەڵ خوداو لەگەڵ خەڵكدا ئاشت ببنەوە".
دەشڵێت، "ئازادییەكان بپارێزن و موچەو بژێوی هاوڵاتیان دابین بكەن و واز لە
ململانێی ناڕەوای دەسەڵاتداری بهێنن و بڕیاری خزمەتكردنی میللەت بدەن".
ئەمڕۆ ٢٠ی تەمووز، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە و
بەرەبەیانی دوێنێش ٦٠ هەزار حاجی بەرەو عەرەفات بەرێکەوتن بە مەبەستی ئەنجامدانی مەراسیمی
حەجی ئەمساڵ.