سەردێڕ:

سوپای عێراق دەستگیرکردنی "والی بەغدا"ی داعشی راگەیاند

AM:10:40:20/07/2021

4972 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستگیرکردنی بەناو والی بەغدای لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە سێ پارێزگا بەڕێوەچووە، راگەیاند.


وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستگیرکردنی بەناو والی بەغدای لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە سێ پارێزگا بەڕێوەچووە، راگەیاند.


شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی سەربە سەرۆکایەتی وەزیران، پشت بەست بە زانیاری هەواڵگریی، بەناو والی بەغدای دەستگیرکرد.


لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە هێزەکانی سوپا دوای راوەدوونانی تیرۆریستەکە لە سێ پارێزگا بەبێ ناوهێنانیان و شوێنی دەستگیرکردنەکەی، تیرۆریستەکە داواکراوەکە دەستگیرکراوە.


ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو کەسەی کە دەستگیرکراوە، یەکێک بووە لە سەرکردە باڵاکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و لەنێو رێکخراوەکەدا چەندین پۆستی هەبووە لەوانە بەناو ئەمیری گشتی ویلایەتەکانی شامییە (باشوور) و بادیە (رۆژئاو) و سەڵاحەددین (باکووری عێراق) و بەغدا و رەققە لە سووریا.


لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە دانی بەوەداناوە کە سەرکردایەتی چەندین کردەی تیرۆریستی دژبە هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان کردووە و پلانی هێرشکردنە سەر بەغدای پایتەختیان هەبووە.













گەلەری