سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لەکاتی نوێژی جەژندا کۆشکی سەرۆکایەتی موشەکباران کرا

AM:09:58:20/07/2021

25572 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا سەرۆک و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەفغانستان سەرقاڵی نوێژی جەژنن، هێرشێکی موشەکی دەکرێتە سەر ئەو وڵاتە و تائێستاش نازانرێت قەبارەی زیانەکان چەندە.


ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا سەرۆک و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەفغانستان سەرقاڵی نوێژی جەژنن، هێرشێکی موشەکی دەکرێتە سەر ئەو وڵاتە و تائێستاش نازانرێت قەبارەی زیانەکان چەندە.


بەگوێرەی زانیارییە هەواڵییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتێکدا کە سەرۆک و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەفغسانتان سەرقاڵی ئەنجامدانی نوێژی جەژن بوون، سێ موشەک ئاڕاستەی کۆشکی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە کران.

 

لەپاش هێرشەکەش، ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان رایگەیاند، "تاڵیبان سەلماندوویەتی کە هیچ نییەت و ویستێکی بۆ ئاشتی نییە".


ئەم هێرشە، یەکەم هێرشی راستەوخۆی موشەکییە بۆسەر کابولی پایتەختی ئەفغانستان، دوای ئەوەی کە گروپی چەکداری تاڵیبان چەند کردەوەیەکی توندوتیژی لەو وڵاتەی ئەنجامدا، ئەمەش پاش ئەوەی کە هێزە سەربازییە بیانییەکان و بەتایبەتیش ئەمریکا بڕیاری کشانەوەیان لەو وڵاتەدا.














گەلەری