سەردێڕ:

ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی خولە نوێیەکەی پەرلەمان دەکرێت

PM:08:12:17/10/2021

5540 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەنراوێکی لەبارەی یەکەم دانیشتن و سوێندخواردنی پەرلەمانتارە نوێیەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت ئامادەکاری دەکرێت.


لە راگەیاندراوەکەی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتووە، سیروان عەبدوڵا ئەمینداری گشتی پەرلەمان و سادق جومعە ئەمینداری گشتی پەرلەمان بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و محەمەد بەدرانی جێگری ئەمینداری گشتی بۆ کاروباری پەرلەمانتاران کۆبوونەوە و ئەوەش خراوەتەڕوو، لایەنە هونەری و لۆجستییەکانی سازدانی دانیشنتێك بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان لە قۆناغەکانی کۆتاییدان.

باسی لەوەشکردووە، دوای راستاندنی ناوی کاندیدە براوەکان لەلایەن کۆمسیۆن و دواتریش دادگای فیدڕاڵی پەرلەمانتاران بانگهێشتی یەکەم کۆبوونەوە و سوێندخواردن دەکرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی هەشتی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەستیپیکرد و دواتریش لە ١٠ی ئەم مانگە خەڵکی روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد.













گەلەری