سەردێڕ:

دوایین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی شاری بەغدا

AM:09:43:20/07/2021

10252 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی شەوی رابردوو، تەقینەوەیەک لە بازاڕێکی میللی شاری سەدری بەغدا روویدا، بەگوێرەی زانیارییەکانی چاوگێک بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ، لەئێستادا ئاماری کوژراوان گەشتوەتە ٣٠ کوژراو و ٦٠ بریندار. هاوکات، گرووپی چەکداری داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لەئەستۆ گرتووە.


پاش ئەوەی شەوی رابردوو، تەقینەوەیەک لە بازاڕێکی میللی شاری سەدری بەغدا روویدا، بەگوێرەی زانیارییەکانی چاوگێک بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئەنادۆڵ، لەئێستادا ئاماری کوژراوان گەشتوەتە ٣٠ کوژراو و ٦٠ بریندار. دواتریش گروپی چەکداری داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی لەئەستۆگرت. 


چاوگێک لە فەرمانگەی تەندروستی بەغدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەناو بازاڕێکی میللی لە شاری سەدر رۆژهەڵاتی بەغدا بوونە قوربانی بۆ ٣٠ کوژراو و ٦٠ بریندار بەرزبووەتەوە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو چاوگە، بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکەوە پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری ژمارەی قوربانییەکان دەکرێت، چونکە هێشتا هەڵمەتی گەڕان بەدوای قوربانییەکان بەردەوامە و برینی ژمارەیەک لە بریندارەکانیش سەختە.


لەبارەی تەقینەوەکەشەوە، یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ فەرماندەی ئەو هێزە ئەمنییە دەرکردووە کە ئەرکی پاراستنی ئەو بازاڕە میللیەی ناوچەی سەدری لە ئەستۆدابوو، کە تەقینەوەکەی تیادا روویدا.


ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، تەقینەوەیەک بازاڕی میللی وەحیلاتی لە ناوچەی سه‌دری رۆژهەڵاتی بەغدای کردە ئامانج، تیایدا بەشێکی ئەو هاوڵاتییانەی بەمەبەستی کڕینی پێداویستییەکانی جەژنی قوربان روویان لە بازاڕەکە کردبوو بوونە قوربانی. بەپێی ئامارەکان، لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەدا تاوەکو ئێستا ٣٠ کەس کوژراون و ٦٠ی دیکە برینداربوون.













گەلەری