وەزارەی پەروەردەی عێراق کۆمەڵێك بڕیاڕی لەبارەی خوێندنی ئەمساڵەوە دەرکرد و تیایدا هاتووە، ١٠ نمرە دەدرێتە خوێندکارانی پۆلە ناکۆتاکان.
١- لە یەکی مانگی
داهاتوو دەوامی خوێندنگاکان دەستپێبکات و شێوازەکەشی لەناو پۆلدا بێت.
٢- پشووی رۆژی شەممە
هەڵوەشێنرایەوە و دەوامکردن هەفتەی چوار رۆژ دەبێت بە نۆرە.
٣- (١٠) نمرە دەدرێتە
خوێندکارانی پۆلە ناکۆتاکان (لەپۆلی پێنجی سەرەتاییەوە تاوەکو پێنجی ئامادەیی) کە
لە خولی دووەم نمرەیان پێویستە دەربچن بەهۆی قەیرانی تەندروستی کە بەرۆکی جیهان و
وڵاتی گرتووە.
٤- ئەنجومەنی وەزارەت
بڕیاریدا خوێندکارانی سەرەتایی پۆلی یەك تا چوار بە دەرچوو ئەژماربکرێن وەکو
هاندانێك بۆ منداڵان بۆ بەردەوامبوون و بەرەوپیشچوونیان لە خوێندندا بەتایبەت ئەو
دۆخەی ئێستا وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت.
٥- ئەو خوێندکارانەی
دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەبوون، دوای رادەستکردنی راپۆرتی پزیشکی دەتوانن تەنیا بەشداری
تاقیکردنەوەی کۆتایی بکەن کە لەسەر نمرەی ١٠٠ دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، چەند جارێك حکومەتی عێراق دەستپێکردنەوەی
خوێندنی خوێندنگاکانی دواخستووە بەبیانوونی نەبوونی پلانێك بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی
ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەبوونی بینای خوێندن و زۆری ژمارەی خوێندکاران.