ئاژانسی فریاگوزاریی ئیسپانیا رایگەیاند بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە نقوم بووە و بەو هۆیەوە تا ئێستا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسی فریاگوزاریی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەلەمە ٢٨ کۆچبەری تێدا بووە، لە رۆژئاوای ئیسپانیا ژێرئاوکەوتوە و سێ لە کۆچبەرەکان بە زیندوویی رزگارکراون و تەرمی حەوت کۆچبەریش دۆزراونەتەوە.
هاوکات، وتەبێژی چاودێرانی کەنارە ئاوییەکانی ئیسپانیا
باسی لەوەکردووە، تا ئێستا ١٧ سەرنشینی بەلەمەکە بێ سەروشوێنن و تیمەکانیان بەردەوامن
لە گەڕان بەشوێن تەرمی ئەو کۆچبەرانەدا.
لەبارەی ناسنامەی کۆچبەرەکانەوە، ئاژانسی فریاگوزاریی ئیسپانیا
ئەوەی خستووەتەڕوو، هێشتا دیار نییە کە سەرنشینەکان خەڵکی کوێن و لە کوێووە بەڕێکەوتوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا رێکخراوی نێودەوڵەتی
بۆ کۆچبەران ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵی ٢٠٢١ دا لانیکەم هەزار و ٢٥ کۆچبەر لە کاتی هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە ئیسپانیا
خنکاون.