سەردێڕ:

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: لەسەر پرسی ئاو لەگەڵ تورکیا رێککەوتین

PM:06:11:16/10/2021

3240 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، لەسەر پرسی ئاو لەگەڵ تورکیا رێککەوتن، بەڵام تا ئێستا لەگەڵ ئێران نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.


مەهدی حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆککۆماری تورکیا یاداشتی لێکتێگەیشتنی واژۆکراوی نێوان عێراق و تورکیای پەسەند کردووە و یاداشتەکە کاری پێدەکرێت لەنێوان هەردوو وڵات.

وتیشی، یەکێک لە بەندەکانی رێککەوتنەکەی نێوان بەغدا و ئەنقەرە بریتییە لە دەستپێکردنی پشکێکی دادپەروەرانەی ئاو بۆ عێراق لەسەر رووبارەکانی دیجلە و فورات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ویستێکی سیاسی لەلایەنی تورکیاوە هەیە بۆ ئەوەی بە ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی ئاودا بکات لەگەڵ عێراق، دەشڵێت، بەڵام تا ئێستا هیچ هاوکارییەکی ئەرێنی نییە لەلایەن ئێرانەوە بۆ کۆبوونەوە دەربارەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق.

باسی لەوەشکردووە، هاوردەکردنی ئاو لە ئێرانەوە گەیشتووەتە خاڵی سفر بە تایبەت بەرەو دیالە و هۆراوەکانی حەویزە و ئەمەش پێشینەیەکی مەترسیداری نێودەوڵەتییە.













گەلەری