کۆمپانیای ئەلئیتاڵیا راگەیاند، دوای ٧٤ ساڵ کرکردن لەبواری فرۆکەوانی، خزمەتگوزارییەکانی وەستاند و بۆ ھەتا ھەتایە بەرەو ئاسمان گەشت ناکات.
کۆمپانیاکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، گەشتی کالیاری بۆ رۆما کۆتا گەشتی کۆمپانیاکە دەبێت لە مێژوودا.
ئەوەشی خستوتەڕوو، کۆتا کاری کۆمپانیاکە ئەمڕۆ دەبێت و لەوانەیە فرۆکەکە لەژێرناوی ئیتا-وە بە سمبولی ئیتاڵیاوە بەردەوامبێت.
لەمانگی ئەیلولی ١٩٤٦ کۆمپانیای ئەلئیتاڵیا، یاخود ھێڵی فرۆکەوانی ئیتاڵیای نێودەوڵەتی دامەزرا و یەکەمین گەشتی لە ٥ی ئایاری ١٩٤٧ ئەنجامدا.
دوای دوو ساڵ و لەساڵی ١٩٤٨ یەکەمین گەشتی کیشوەربڕی لە شاری میلانۆی ئیتاڵییەوە بۆ بۆینس ئایرس-ی ئەرجەنتینی لەماوە ٣٦ کاتژمێردا ئەنجامدا.