سەردێڕ:

تێچوی ژیان لە ھەولێر ھەرزانترە یان لە دوبەی؟

PM:01:29:16/10/2021

20548 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی Expatistan بڵاوی کردەوە، تێچووی ژیان لە شاری ھەولێر بەڕێژەی ٥٠٪ ھەرزانترە لە تێچووی ژیان لە شاری دوبەی.


بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، دانیشتوانی پارێزگاری ھەولێر بەڕێژەی ٥٠٪ خەرجی کڕینی خواردنییان ھەرزانترە بە بەراورد بەو خەرجییەی دانیشتوانی دوبەی خواردنی پێدەکڕن.
ئاماژەی بەوەداوە، لیستی ئەو خواردنەی ھاوڵاتییەک بۆ ژەمێکی سەرەکی دەیکڕێت، بە خواردنەوەکانیشەوە، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ھەولێر بە ١٥ ھەزار دینارە، کە دەکاتە ١٣ درھەمی ئیماراتی، لەکاتێکدا ھاوڵاتییەکی ئیماراتی ٦١ درھەم دەدات بە کڕینی ژەمێکی سەرەکی خواردن.
لەبارەی کرێی خانووەوە، دانیشتویەکی پارێزگای ھەولێر بە رێژەی ٥٠٪ کەمتر لە ھاوڵاتییەکی ئیماراتی لە دوبەی کرێی خانووەکەی دەدات، لەکاتێکدا، خەرجی ھاوڵاتییەک لە پارێزگای ھەولێر بۆ کڕینی جلوبەرگ، بەراورد بە خەرجی ھاوڵاتییەکی دانیشتوی دوبەی بەڕێژەی ٣٦٪ ھەرزانترە.
ماڵپەڕکە ئاماژەی بەوەداوە، نرخی یەک پانتۆڵی جینز لە مارکەی "لیڤیس ٥٠١" لە ھەولێر بە ٤٤ ھەزار دینارە، دەکاتە ١١١ دەرھەمی ئیماراتی، لەکاتیکدا نرخی ئەو جۆرە پانتۆڵە لە دوبەی بر ٢٢١ درھەمی ئیماراتییە.
لەبارەی کرێی گواستنەوەوە دانیشتوانی ھەولێر بەڕیژەی ٦٣٪ کرێی گواستنەوەیان ھەرزانترە بەراورد بە کرێی گواستنەوە لە دوبەی. لەکاتێکدا، دانیشتوانی ھەولێر بەڕێژەی ٣٨٪ خەرجی خۆشبارییان ھەرزانترە بەراورد بە تێچوونی خەرجی خۆشباری لە دوبەی.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماڵپەڕەکە بۆ بەراورد کردنی تێچووی ژیان لە نێوان شارە جیھانییەکاندا، نرخی یەک ژەم خواردن و کرێی خانو و نرخی جلوبەرگ و کرێی گواستنەوە و نرخی چاودێریکردن و پاراستنی تەندروستی و وەرگرتنی چارەسەر و چالاکییەکانی خۆشباری کردووەتە پێوەر.












گەلەری