سەردێڕ:

ئەمریکا هەواڵێکی وەزارەتی بەرگری روسیای رەتکردەوە

PM:12:50:16/10/2021

2824 جار خوێندراوەتەوە

ھێزە دەریاییەکانی ئەمریکا رایگەیاند کە وەزارەتی بەرگریی رووسیا کاریگەری کەشتییە جەنگییەکانی ھەردوو وڵاتی ھەڵە گواستووەتەوە و کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا نەچوونەتە ناو سنوورە ئاوییەکانی رووسیا.


ئەمڕۆ شەممە، ھێزە دەریاییەکانی ئەمریکا ھەواڵێکیان رەتکردەوە کە لەلایەن وەزارتی بەرگری روسیاوە بڵاوکرابووەوە.
لە کاتێکدا کەشتیی USS Chafee ی ئەمریکا چووە ناو ناو دەریای ژاپۆندا، لەو کاتەدا مانۆڕی ھاوبەشی سەربازی رووسیا و چین لەوێ ئەنجام دەدرا، ئەمەش بووە ھۆی کێشەی دیپلۆماتی کورتمەودا لەنێوان روسیا و ئەمریکا.
دوابەدوای ئەوە، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، کە کەشتیی Amiral Tributs سەر بە کەشتیگەلی وڵاتەکەی رێگەیان لەوە گرتووە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بچنە ناو سنوورە ئاوییەکانی رووسیا، ھێزە دەریاییەکانی ئەمریکا ئەو دەنگۆیەی رەت کردەوە.
ھاوکات، ھێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگریی رووسیا لەبارەی کاریگەری کەشتیی نێوان ھەردوو ھێزە دەریاییەکە ھەڵەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە، کەشتی جەنگیی USS Chafee بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسایی لە سنوورە ئاوییە نێودەوڵەتییەکانی دەریای ژاپۆن لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئامادەکاری دەکرد بۆ تاقیکردنەوەی ھەلیکۆپتەر، میدیا جیھانییەکان بڵاویانکردەوە، کەشتییە ئەمریکییەکە ٦٥ مەتر لە کەشتییەکی جەنگی رووسی نزیک بووەتەوە. بەڵام کەشتیی جەنگی ئەمریکا بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان لە سنوورە ئاوییە نێودەوڵەتییەکاندا بووە و نەچووەتە ناو سنوورە ئاوییەکانی رووسیا.












گەلەری