سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی لەبارەی بارانبارنیەوە ئاشکرا کرد

PM:12:28:16/10/2021

56272 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە دوو رۆژى داهاتوو پلەکانى گەرما پێنج بۆ حەوت پلە نزم دەبنەوە.


ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تییدا هاتووە، بە گوێرەی پێشبینیەکان ئاسمانی هەرێم پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و رۆژانى یەکشەممە و دووشەمە پلەکانى گەرما پێنج بۆ حەوت پلە نزم دەبنەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، پێشبینیدەکرێت رۆژى سێشەممە ئاسمانى هەرێم بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو دەگۆرێت و ئەگەری بارینى نمە باران و بوونى هەورە تریشقە دەبێت، بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و دهۆک و ئیدارەى راپەرین.

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمدا هاتووە ، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر ٣٥ پلە و نزمترین پلەش ٢٣ پلە دەبێت، سلێمانی ٣٣ پلە بە ٢٠ پلە، کەرکوک ٣٩ پلە بە ٢٥ پلە، دهۆک ٣٤ پلە بە ١٩ پلە، هەڵەبجە ٣٥ پلە بە ١٩ پلەی سیلیزی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣١ پلە و نزمترین پلەش ١٩ پلە دەبێت. سلێمانی ٣٠ پلە بە ١٨ پلە، دهۆک ٣٠ پلە بە ١٧ پلە، کەرکوک ٣٤ پلە بە ٢٢ پلە، هەڵەبجە ٣١ پلە بە ١٧ پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە رۆژانی داھاتوودا پلەکانی گەرما بۆ خوار ٤٠ پلەی سیلیزی دادەبەزن و پێشبینیشدەکرێت لە رۆژی سێشممە لە ھەرێم نمەباران ببارێت.













گەلەری