سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێک گیانی لەدەستدا

PM:11:30:19/07/2021

8784 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، پاش کاتژمێر ١٠:٠٠ی ئەمشەو مێردمنداڵێک کە ماتۆڕسکیلێکی پێبووە و دواتر کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، توشی رووداوی هاتوچۆ بووە و برینداربووە، دواتریش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.


لەراگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕێن باسی لەوەکردووە، مێردمنداڵێکە ناوی ( م . ز . خ ) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٥ـە و خوێندکاربووە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، مێردمنداڵەکە دانیشتووی گوندی (خواران)ی سەر بەناحیەی هەڵشۆ - قەزای پشدەر (قەڵادزێ) بەبرینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

هاوکات، بەگوێرەی وتەی کەسوکارەکەی، مێردمنداڵەکە ماتۆڕسکیلی پێ بووە و پاش ئەوەی لەماڵەوە چووەتە دەرەوە لە ڕێگا کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەو هۆیەشەوە بەسەختی بریندار بووە، دواتریش بەهۆی سەختی برینەکەشی گیانی لەدەستداوە، لە ئێستاشدا، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە ساڵی رابردوودا، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ٣٨٦ هەزار و ٢١٤ سەرپێچی تۆمارکراون و دوو هەزارو ٨٩٧ رووداویش روویانداوە، لەو ژمارەیەش ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری