AM:11:22:16/10/2021
26884 جار خوێندراوەتەوە
ماڵپەڕی رووپێوی جیلۆجی بڵاویکردەوە، بەھۆی بومەلەرزەیەکەوە لە دورگەی بالی ئیندۆنسیا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشدا، گوڕی بومەلەرزەکە ٤.٨ پلە بەپێوەری رێختەر بووە و قوڵاییەکەی ١٠ کیلۆمەتر بووە.
لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیشدا گرتەی ڤیدیۆیی دوای بومەلەزەکەیان بڵاوکراوتەوە کە چەند خانوویەکی ھاوڵاتییانی رووخاندووە.