بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆکی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و پیرۆزبایی جەژن ئاراستەی هاوڵاتیانی
هەرێم دەکات، پاش پیرۆزبایش دەڵێت، "ئومێدەوارم ئەم جەژنە بکەینە دەرفەتێک بۆ
پێداچوونەوە بە سیاسەتمان و داڕشتنی ستراتیژێکی نوێی نیشتمانی لە نێوان هێز و لایەنە
سیاسییە کوردییەکان تاوەکو پێکەوە بەسەر کێشە و گرفتەکانمان زاڵ بین و پێکەوە
بتوانین لە ڕێی حکومەتەوە کێشە بنچینەییەکانی وەک موچە و بژێوی خەڵک و خزمەتگوزاری
چارەسەر بکەین."
بافڵ تاڵەبانی باس لە یەکێتییەکی نوێ دەکات
و نووسیویەتی، "دەمەوێت
لەم دەرفەتەدا دووپاتی بکەمەوە یەکێتی نوێ بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر سەرجەم چین و
توێژەکانی کۆمەڵگە و خۆی بە خاوەنی هەموو جیاوازییەکان دەزانێت. درێژە بە سیاسەتی
حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدەین و بە گیانی لێبووردەییەوە خەبات دەکەین بۆ
کوردستانێکی نوێ."
دەشڵێت، بەلایەنگرانی
یەکێتیش دەڵێت، کە ئێستا یەکێتییەکی نوێ هەیە.
لە رۆژی ٨ی ئەم
مانگەوە، گرژیی و ئاڵۆزی لەنێوان هاوسەرۆکانی یەکێتیدا سەریهەڵدا و بافڵ تاڵەبانی
بەبڕیاری خۆی بەرپرسانی دەزگاکانی زانیاری و دژەتیرۆری گۆڕی و دواتریش خۆی وەک سەرۆکی
یەکێتی ناساند کە دواتر لە میدیا فەرمییەکانی یەکێتیدا کرایەوە بە هاوسەرۆک، لەبەرامبەریشدا
لاهور جەنگی بە پیلانگێڕی ناوی برد و لە ئێستاشدا هەردووکیان هاوسەرۆکن.