سەردێڕ:

بەھۆی لافاوەوە لە ئەسینا کەسێک گیانیلەدەستدا

AM:08:31:16/10/2021

3032 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی یۆنان رایانگەیاند، بەھۆی ئەو بارانە زۆرەی لەو وڵاتەدا باریوە، لە باشوری خۆرھەڵاتی وڵات بەھۆی لافاوەوە شوانێک گیانیلەدەستدا و بۆ موەی دوو رۆژیش لە شاری ئەسینا دەوامی قوتابخانەکان راگیران.


ئاژانسی ھەواڵی فەرەنسا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بارینی بارانێکی بەخوڕ لە یۆنان، بەھۆی لافاوەوە لە باشوری خۆرھەڵاتی ئەو وڵاتە شوانێک گیانیلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەھۆی ئەو لافاوە زۆرەی شەقام و رێگای سەرەکییەکانی ناو شاری ئەسینای پایتەختی داپۆشیوە، بۆ ماوەی دوو رۆژ دەوامی سەرجەم قوتابخانەکانی ئەو شارە و خزمەتگوزارییەکان راگیراون.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەھۆی ئەو گەردەلولە بەھێزەی ھەوڵیکردووە، ئامێری چاودێری کردن و تۆمارکردنی بومەلەرزەی ئەسینا لەکارکەوتووە و بەھەڵە رایگەیاندووە بومەلەرزەیەک بە ٥ پلە بە پێورەی رێختەر لە نزیک دورگەی ئەفسیمیۆس لیکاس لە باشوری خۆرھەڵاتی یۆنان تۆمارکراوە.
تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە ئاشکرایان کردووە، بەھۆی لافاوەکەوە ھەزار و ٤٠٠ پەیوەندییان پێوەکراوە بەمەبەستی بەھاناچوونیان و یارمەتیدانیان کە توشی رووداوبوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە رۆژی پێنجشەممەوە بارانێکی بەخوڕ و گەردەلولێکی بەھێزی وڵاتی یۆنانی گرتووەتەوە و بەھۆیاوە لافاو گرفتی بۆ چەند ناوچەیەک دروست کردووە و بووەتە ھۆی پەککەوتنی بەشیک لە خزمەتگوزارییەکان.
 
کـ ، ئـ












گەلەری