سەردێڕ:

رونکردنەوەیەکی نوێی کۆمسیۆن لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە

PM:09:32:15/10/2021

34700 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆی ئەنجامی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لەگەڵ ئەنجامە بەراییەکان یەکدەخرێن و دوای تەواوبوونی پرۆسەکە و تۆمارکردنی لە نوسینگەی ناوەندی نیشتیمانی تێکڕای ئەنجامەکان رادەگەیەنرێن.


ئەمڕۆ هەینی، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، ئەو ئەنجامانەی ئێستا لە راپۆرتەکاندا راگەیەنراون و لەسەر ماڵپەڕی کۆمسیۆن هەن، ئەو ئەنجامانەن کە لە ژماردن و جیاکردنەوەی ناوەندی لە هۆڵی شەرەف "سەربازی ون" راگەیەنراون.

راگەیانراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئێستا ئەنجامی بەرایی ئەو سندوقانەی سکاڵایان لەسەرە، یان میمۆرییەکان نەگەیەنراونەتەوە ناوەندی نیشتیمانی یان ئەنجامەکانیان لە رێگەی مانگی دەستکردەوە ئەنجامەکانیان نەگەیەنراونەتە ناوەندی نیشتیمانی و سەرجەمیان ژماردن و جیاکردنەوەی دەستییان بۆ دەکرێت نەخراونەتە سەر ئەو ئەنجامە بەراییەی راگەیەنراوە.

دەشڵێت، هەرکات جیاکردنەوە و ژماردنی ئەو دەنگانە تەواوبوون، لە نوسینگەی ناوەندی نیشتیمانی تۆمار دەکرێت و هەموویان پێکەوە رادەگەیەنرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی ١٠ی ئەم مانگە دەنگدانی گشتی و رۆژی هەشتی مانگیش دەنگدانی تایبەتی لەسەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەش، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، "ئەنجامی بەراوردکاری دەنگەکانی دەستیی و ئەلیکترۆنی هاوتابوون".













گەلەری