لەدووەمین رۆژى فێستڤاڵى هەناردا کە لەشارى هەڵەبجە بەڕێوەچوو، منداڵێک بوو بەژێر ئۆتۆمبێلى باوکییەوە و گیانى لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینى، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند "ئەمڕۆ لە دووەمین رۆژى فێستیڤاڵى هەناردا کە لەپارێزگاى هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، منداڵێکى تەمەن سێ ساڵان بوو بەژێر ئۆتۆمبێلى باوکییەوە".
وتیشى "ئەو
خێزانە لە ناحیەى بازیان لەشارى سلێمانییەوە هاتبوون بۆ بەشداریکردن لە
فێستیڤاڵەکەدا و دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى هەڵەبجە گیانى
لەدەستدا".
ئاماژەى بەوەش کرد
"لەدواى گیانلەدەستدانى منداڵەکە تەرمەکەى نێردرایەوە بۆ بازیان".
وتیشى "منداڵەکە
کوڕە و تەمەنى سێ ساڵ بوو".
هه‌موو ساڵێك تۆڕى ڕێكخراوه‌كانى هه‌ڵه‌بجه به هاوكارى وه‌زاره‌تى
كشتوكاڵ ئه‌م فێستیڤاڵه سازده‌كه‌ن، و جوتیار و باخه‌وانه به‌شداربووه‌كانیش به
به‌رهه‌مى تازه و هه‌رزان خۆیان بۆ پێشوزاى له كڕیاران ئاماده ده‌كه‌ن.
ئامانجى كردنه‌وه‌ى ئه‌م فێستیڤاڵه دۆزینه‌وه‌ى بازاڕێكه بۆ به‌رهه‌مه
خۆماڵییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه، به‌تایبه‌تى هه‌نار كه له‌م وه‌رزه‌دا پێده‌گات و ساڵانه‌ش
جوتیاره‌كانى ئه‌م شاره نزیكه‌ى ٢٥ هه‌زار ته‌ن هه‌نار به‌رهه‌مده‌هێنن.
نزار کەریم، هەڵەبجە