سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان:٤٠%ی مرۆڤایەتی توانای بەدەستخستنی خواردنی تەندروستییان نییە

PM:07:47:15/10/2021

1564 جار خوێندراوەتەوە

رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، نزیکەی ٣ ملیار کەس کە دەکاتە ٤٠%ی مرۆڤایەتی بژێوییان بەجۆرێکە کە توانای دابینکردنی خواردنی تەندروستیان نییە.


ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی جیهانی خۆراکدا رایگەیاند، لەجیهاندا سێ ملیار کەس توانای بەدەستخستنی خواردنی تەندروستییان نییە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ''برسیەتی زیاتر و زیاتر دەبێت و ژمارەی بەدخۆراکی و قەڵەوەکان روو لە هەڵکشانە.''

ئەوەشی خستوتەڕوو، دۆخی جیهان لەو رووەوە خراپتریش دەبێت بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

باسی لەوەشکردووە، نزیکەی ١٤٠ ملیۆن کەس لەسەرتاسەری جیهاندا بەدەست کەم خۆراکییەوە دەناڵێنن.

گۆتیرێس راشیگەیاند، '' رێگای کشتوکاڵ کردن و خواردن و مامەڵەکردن لەگەڵ خۆراکی ماوەدا قورسایی دەخاتە سەر هەسارەکەمان و ژینگە و کەشوهەوا و سەرچاوەکانمان تێکدەدات و تریلیۆنان دۆلار لەو رێگەیەوە بەهەدەر دەرچێت''.

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو بانکی نیودەوڵەتی راپۆرتێکی لەبارەی هەژاری بڵاوی كردەوە و تیایدا هاتووە پەتای كۆرۆنا بووەتە هۆی ئەوەی ١١٥ ملیۆن كەس لە٢٠٢٠دا ڕووبەڕووی هەژاری ببنەوە، لە كاتێكدا ئەو كەسانە لە ساڵی رابردوودا هەژار نەبوون.













گەلەری