PM:07:19:15/10/2021
40620 جار خوێندراوەتەوە
نوێنەرى مامۆستایانى وانەبێژ لە هەرێمى کوردستان وادەى دەستپێکردنەوەى بایکۆت و خۆپیشاندانى مامۆستایانى وانەبێژى دیاریکرد و داواى لە سەرجەمى مامۆستایان کرد پشتیوانییان بکەن.
ئەمڕۆ هەینى، کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "شەممە و یەکشەممەى هەفتەی داهاتوو (١٦و١٧ی١٠) بایکۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم سەرجەم پەروەردەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت".
نوێنەرى مامۆستایانى وانەبێژ لە هەرێم، داواى لە سەرجەم مامۆستایانی میلاک
و بەڕێوبەری قوتابخانە و باخچەکان و پەڕلەمانتاران کرد پشتگیر و پشتیوانی مامۆستایانی
وانەبێژ بن.
ئاماژەى بەوەش کرد، ماوەی چەند ڕۆژێکە مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم پەروەردەکان
خۆپیشاندان و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردوە حکومەت و پەڕلەمان هیچ هەڵوێستیان
نەبووە وەڵامی داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ نەدراوەتەوە.