PM:06:54:15/10/2021
11564 جار خوێندراوەتەوە
پزیشکی ئێشکگر لە نەخۆشخانەی ئامێدی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر شەشی ئێوارە کرێکارێکی کۆمپانیای چاککردنی رێگای سەرەکی ئامێدی لە رووداوێکدا گیانیلەدەستدا، دوای ئەوەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە، دەردەکەوێت لەکاتی رووداوەکەدا گیانیلەدەستداوە.
ئەمڕۆ ھەینی، پزیشکی ئێشکگر لە نەخۆشخانەی ئامێدی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر شەشی ئێوارە تەرمێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکە و دواتر رەوانەی پزیشکی دادی دھۆک کرا.
ئەوەشی خستەڕوو، کرێکارەکە پیشەی فیتەر بووە، لەکاتێکدا سەرقاڵی چاکردنەوەی تەنکەرێکی ئاوبووە، ئۆتۆمبێلەکە بەسەریدا کەوتووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.
پزیشکە ئێشکگرەکە ئاماژەی بەوەشدا، کرێکارەکە گەنجە و ناوی " بەشار محەمەد وژیێ"ییە و تەمەنی ٢٥ ساڵە.
نیھاد ئورەماری - ئامێدی