PM:05:48:15/10/2021
21624 جار خوێندراوەتەوە
میدیا ناوخۆییەکانی روسیا گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە تیایدا دەردەکەوێت کە لە یەکێک لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکان لە شاری نۆڤۆسیبیرسکی ئەو وڵاتە بەهۆی داڕمانی شەقامەکەوە دوو ئۆتۆمبێل دەکەونە ناوچاڵەکەوە و ئۆتۆمبێلی سێیەم بە هەڵواسراوی دەمێنێتەوە.
میدیاکان ئاماژەیان بەوەشداوە، هۆکاری دارمانی شەقامەکە دەگەڕێتەوە بۆ شکانی یەکێک لە بۆرییە سەرەکییەکان، بەڵام رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.