سەردێڕ:

پەرلەمانتارێک درایە بەر چەقۆ و گیانى لەدەستدا

PM:05:30:15/10/2021

113692 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسى بەریتانیا گیانلەدەستدانى دەیڤد ئەمیس ئەندامى پەرلەمانى ئەو وڵاتەى راگەیاند دواى ئەوەى لەکاتى کۆبوونەوەیەکدا لەیەکێک لە کڵێسا لەلایەن پیاوێکەوە درایە بەر چەقۆ.


تۆڕى سکاى نیوز بڵاویکردەوە لەکاتێکدا دەیڤد ئەمیس پەرلەمانتارى پارتى پارێزگاران لە کڵێسایەکی ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەدا بوو لەگەڵ چەند دەنگدەرێکى ناوخۆی وڵاتەکەی لەو ناوچەیە، پیاوێک خۆى کردووە بە کڵێساکەدا و پەرلەمانتارەکەى داوەتە بەر چەقۆ.

لەدواى رووداوەکە پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە و رێگەى سەرەکى ئەو ناوەیان داخستووە و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە پەرلەمانتارەکە گیانى لەدەستدا.













گەلەری