سەردێڕ:

بتکۆین بەرزترین نرخی پێوانەیی تۆمار کرد

PM:05:13:15/10/2021

6892 جار خوێندراوەتەوە

لەماوەی شەش مانگی ئەم ساڵدا، دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین بەرزترین نرخی خۆی تۆمارکرد، بەشێوەیەک نرخی یەک دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین بە ٦٠ هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، بۆ یەکەمجار لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا دراوی ئەلیتکرۆنی بتکۆین بەرزترین نرخی پێوانەیی خۆی بە ٦٠ هەزار دۆلار تۆمارکرد، ئەمەش متمانەی لای وەبەرهێنان زیادکرد بەوەی یەکەم سندوقی وەبەرهێنانی ئەمریکی دراوەکە پەسەند بکات و لە ئێستادا چاوەڕێی بڕیارێکی لەو جۆرەن.

لە ١٧ی نیسانی ئەمساڵ، دراوی ئەلیتکرۆنی بتکۆین بەڕێژەی ٤.٥٪ بەرزترین نرخی خۆی تۆمار کرد کاتێک نرخی یەک دراو بە ٥٩ هەزار و ٣٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و دواتر لە رێکەوتی ٢٠ی ئەیلول نرخەکەی زیاتر بەرزبووە و بەردەوامیش بوو لە بەرزبوونەوە بەجۆرێک کە لە ئێستادا نزیکبووەتەوە لەوەی بە زیاتر لە٦٤ هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەبکرێت.

بتکۆین؛ دراوێکی ئەلیکترۆنی خاوەن کۆدە و بەشێوەیەکی ماددی بەردەست نییە، ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە بە ناوی خوازراوی ساتوشی ناکامۆتۆ ناسراو لە ساڵی ٢٠٠٩ لە رێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەستکرا بە مامەڵە پێوەکردنی.













گەلەری