کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت، هەرێمی کوردستان ماڵی نوێیەتی و خواستی ئەوەشی هەیە پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و واشنتۆن بدات، پیرۆزبایی جەژنیش لە هاوڵاتیان دەکات.
رۆبێرت پاڵادینۆ
کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر لە پەیجی فەرمی کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر،
بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، پاڵادینۆ
لە بەشێکی پەیامەکەیدا بە زمانی کوردی قسە دەکات، دەڵێت، "من ناوم رۆبەرت پاڵادینۆیە،
خۆشحاڵم کە وەک کۆنسوڵی گشتی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانم".
دەشڵێت،
"داپیر و باپیرم لە ئیتاڵیاوه کۆچیان کردووە بۆ ئەمریکا، خۆیشم خەڵکی نیویۆرکم
و ئێستا لەگەڵ خێزان و دوو کچە نەوجەوانەکەم لە واشنتۆنی پایتەخت دەژیم".
کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا
لە هەولێر لەبارەی کارەکانییهوه دهڵێت، "دیپلۆماتکارم و لە ماوەی ئەم ٢٠
ساڵەی رابردوودا کارەکانم لەسەر ئاسیا و ئەوروپا و رۆژهەڵات چڕکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەی
کە لە زۆر وڵات ژیاوم، وەک چین، ڤێتنام، ئیتاڵیا، بەڵام زۆر خۆشحاڵم کە بە هەرێمی
کوردستان بڵێم ماڵی نوێم".
رۆبێرت پاڵادینۆ
باس لە داهاتووی کارەکانی دەکات و دەڵێت، "بەخۆشحاڵییەوە دەڕوانمە ناسینی خەڵکی
هەرێمی کوردستان و ئاشنابوونی زیاتر بە کلتور و مێژووی زۆر دەوڵەمەندتان".
دەشڵێت، "لە
ئەمریکا زۆر حەزم بە پێ گەشتکردن و پایسکلسواری و تاقیکردنەوەی خواردنی نوێیە و هیوادارم
ئەمانە هەرسێکیان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان تاقی بکەمەوە، بیستوومە کە دۆڵمەکەتان
نایابە".
پاڵادینۆ نووسیویشییەتی،
"شانازی دەکەم بە هاوبەشی دێژخایهن و مێژوویی ئەمریکا لەگەڵ کوردانی عێراق و
پێشینەی کارەکانیشم بریتی دەبن لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان و بەردەوامیدان بە
پشتیوانی ئەمریکا بۆ کوردستانێکی یەکگرتووی بەهێز و گەشەسەندن و لەچوارچێوەی عێراقێکی
فیدراڵی و فرەییدا".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا
رایگەیاندووە، "رێگەم بدەن ئەم دەرفەتە بەکاربهێنم بۆ پیرۆزباییکردن لەوانەی
جەژنی قوربان بەرز رادەگرن" و بە زمانی کوردی دهڵێت، "جەژنتان پیرۆزبێت".
رۆژی١١ـی تەمموزی
٢٠٢١، رۆبێرت پاڵادینۆ وەک کۆنسوڵی گشتی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دەست بەکاربوو.