تۆڕى پاراستنى تەندروستى داواکارییەکى ئاراستەى داواکارى گشتیى سلێمانى کرد و تیایدا داواى جوڵاندنى کەیسى یاسایى دەکەن دژ بە بەرپرسێکى حکومى شارەکە.
ئەمڕۆ هەینى، تۆڕى پاراستنى تەندروستى داواکارییەکى ئاراستەى داواکارى گشتى سلێمانى کرد و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "داواکارین لە بەڕێزتان ڕەزامەندی بفەرمون لە جوڵاندنی کەیسی یاسایی دژی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی".
لە داواکارییەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە کە
"ناوبراو لە کاتی دەوامی فەرمی پۆستە حکومیەکەی بۆ مەبەستی تایبەت و حیزبی بەکارهێناوە".
جەختیش کراوەتەوە "بەدیاریکراوی ناوبراو وەکو
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەشدار بووە لە بانگەشەی حیزبێکی دیاریکراو لە
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق".
تۆڕەکە هاوپێچ چەندین بەڵگەى پێشکەشى داواکارى
گشتى سلێمانى کردووە و ئاماژە بەوە کراوە "ئەو بەڵگانە تێوەگلانی ناوبراو دەسەلمێنێت
لە بەکارهێنانی پۆستە حکومییەکەی بۆ مەبەستی تایبەتی حیزبی".
داواش کراوە لێکۆڵینەوە و رێکارى یاسایى دژ بەو
بەڕێوەبەرە گشتییە ئەنجام بدەن.