سەردێڕ:

ھەواڵگری عێراق سوپایەکی ئەلیکترۆنی دەستگیر کرد

PM:04:10:15/10/2021

15788 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی ھەواڵگری عێراق بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی ھێرشکردنەسەر سەرکردە ئەمنییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند کەسێکیان دەستگیر کردووە.


ئەمڕۆ ھەینی، بەرێوەبەرایەتی ھەواڵگری عێراق ئاشکرای کرد، بە تۆمەتی ھێرشکردنەسەر سەرکردە ئەمنییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند کەسێکیان دەستگیر کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ''دەزگاکەمان چەند کەسێکی بێ بایەخییان دەستگیرکردووە کە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیان بۆ کەمکردنەوەی شکۆی دامەزراوە و سەرکردە سەربازییەکان بەکارھێناوە."
داواشی لە ھەواڵگری سەربازی کردووە لێکۆڵینەوەی تەواو لەو رووداوەبکەن و  ئەو کەسانەش دەستگیربکەن کە مەعنەویاتی سوپای عێراق دادەبەزێنن.
ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەژماری چەند بەرپرسێکی سەربازی کەوتنەبەر ھێرشی ئەلیکترۆنی.












گەلەری