سەردێڕ:

کۆمسیۆن لەبارەی ئەو کاندیدەی مانگێکە گیانی لەدەستداوە و دەرچووبوو روونکردنەوە دەدات

PM:12:25:15/10/2021

18728 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، گرفتی بوونی ناوی ئەو کاندیدەی کە گیانی لەدەستدابوو لە لیستی هەڵبژاردنەکاندا لەوەدا بووە کە نەدەتواندرا دەستکاری چاپی لاپەڕەی هەڵبژاردنەکان بکرێت.


هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، هۆکاری بوونی ناوی ئەو کاندیدە کۆچکردووە بۆ چاپی پێش وەختەی فۆڕمی دەنگدان دەگێڕێتەوە، وتیشی، "پێشتریش باسمان کردووە لەگەڵ کۆمپانیای کۆری و ئەڵمانی بۆ چاپکردنی فۆڕمی دەنگدان دوای چاپکردن و جێگیرکردنی ناوی هەموو کاندید و لایەنەکان لەسەر ئەو فۆڕمە سڕینەوەی مەحاڵە نەدەتوانرا چاکبکرێت، ئەگەر ئەو کاندیدە مردبێت یاخود کشابێتەوە."

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بوونی ناوی ژنە کاندیێکی کۆچکردوو لەسەر لاپەڕەی دەنگدانی هاوڵاتیان کاردانەوەی لێکەوتەوە، ئەوەش پاش ئەوەی ئەنجامەکان راگەیەندرا کە دەنگی پێویستی بەدەستهێنابوو.

ئینسام مانوئێل کاندیدی لیستەکەی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق حەیدەر عەبادی بوو لە پارێزگای بەغدا، کاندیدەکە زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ دەنگی هێنابوو و بە کۆتای مەسیحییەکان دەرچووبوو.













گەلەری