سەردێڕ:

وێنە.. بەکارنەهێنانی پشتێنی سەلامەتی ژیانی لێسەندەوە

AM:11:33:15/10/2021

38136 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو لە شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر گەنجێک پاش پێکدادانی ئۆتۆمبێلەکەی، بەهۆی بەکارنەهێنانی پشتێنی سەلامتییەوە لە جامی ئۆتۆمبێلەکەیەوە پەڕیوە و بەهۆیەوە دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر گیانی لەدەستدا.


گەنجەکە دانیشتووی کۆمەڵگای پیرزین بووە و لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێردا توشی رووداوی هاتوچۆ بووە.

رووداوەکە بە جۆرێک بووە کە، ئۆتۆمبێلەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە بەربەستی لێواری شەقامەکەدا، بەهۆی ئەوەی خۆی نەبەستووەتەوە بە پشتێنی سەلامەتی، لە جامی ئۆتۆمبێلەکەیەوە پەڕیوە ئەمڕۆش دوای چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری چڕدا گیانی لەدەستدا.

پشتێنی سەلامەتی یەکێکە لەو ئامرازانەی ناو ئۆتۆمبێلەکان کە لە زۆر رووداودا گیانی سەرنشینەکانی ناوی دەپارێزێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی هەمیشە هاتوچۆ رێنمایی هاوڵاتیان دەکات بەوەی پشتێنی سەلامەتی لەبیر نەکەن.

No description available.No description available.












گەلەری