سەردێڕ:

دامەزراندن لە عێراق دەستپێدەکاتەوە

AM:10:26:15/10/2021

28868 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی راژەی عێراق رایگەیاند، لەم مانگەدا دامەزراندنی سنووردار رادەگەیەندرێت و پرسی بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرانیش چارەسەرکراوە.


ئەمڕۆ هەینی، مەحموود تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، پلەی پیشەیی لە نێو پرۆژە یاسای بودجەدا نییە، دەشڵێت، "وەزارەتی دارایی هیچ هەنگاوێکی کرداریی نەناوە بۆ کارکردن بە یاساکانی ٥٩ و ٦٧ی ساڵی ٢٠١٧ تایبەت بە دامەزراندن".

سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەم مانگەدا ژمارەیەک پلەی پیشەیی لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە دەردەچێت.

مەحموود تەمیمی دەشڵێت، ئەو پلە پیشەییانە پاش تەواوکردنی رێکارە داراییەکانیان، رادەگەیەنرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەندین ساڵە دامەزراندن و بەرزکردنەوەی پلە جیاوازەکانی خزمەت لە هەرێمی کوردستان راگیراون و ساڵانەش، هەزاران خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەردەچن و بەشێکی زۆریشیان دەرفەتی کاریان بۆ ناڕەخسێت.













گەلەری