سەردێڕ:

رۆژی ماتەمینی لە لوبنان راگەیەندرا

AM:09:58:15/10/2021

4628 جار خوێندراوەتەوە

پاش تێکچوونی دۆخی لوبنان بەهۆی پشێوییەکانی دوێنێی شاری بەیروتەوە، سەرۆکوەزیرانی بەیروت ئەمڕۆ "هەینی" وەک رۆژی ماتەمینی لەسەرانسەری وڵاتدا راگەیاند.


دوێنی لایەنگرانی گروپەکانی حزبوڵا و ئەمەل دژ بە رێچکەی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیروت لەساڵی رابردوودا، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و دواتریش خۆپیشاندانەکە پشێوی تێکەوت.

ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکە بۆ دەستێوەردانی سەربازی و تەقەکردن و ئاڵۆزی لەنێوەندی شاری بەروتی پایتەخت گۆڕا، لە ئەنجامیشدا شەش کەس کوژران و بەلانی کەمیشەوە ٣٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

هەرچەندە یەکەی کریستیانی تایبەتی کە هێزێکی سەربازیی ئەو وڵاتەیە رەتیدەکاتەوە لەلایەن قەناسبەدەستەکانییەوە هیچ هاوڵاتییەک کوژرابێت یان بریندار بووبێت، بەڵام خۆپیشاندەران دەڵێن، "قەناسبەدەستەکانی یەکەی کریستیانی راستەوخۆ تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە."

لای خۆشییەوە، میشێل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان رایگەیاند، "رێگە نادەین هیچ کەسێک وڵاتەکە وەک رێگایەک بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاربهێنێت."

٢٠٢٠ بە ساڵێکی پڕ رووداوی نامۆ ناسرا، جیهان زۆر گۆڕانکاری بەسەردا هات و رووداوگەلێکی وا روویاندا بوونە مایەی سەرسوڕمانی جیهان، یەکێک لەو رووداوانەش تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیروت بوو، کە زیاتر لە ٢٠٠ کەس تیایدا گیانیان لەدەستدا و بە هەزاران کەسیش بریندار بوون، سەرەڕای ئەوەی ٨ کیلۆمەتری بە چواردەوری شوێنی رووداوەکەدا وێرانکرد.

ساڵێک بەسەر رووداوەکەدا رۆیشتووە، بەڵام هێشتا هیچ کەسێک بەهۆی ئەو رووداوە سزا نەدراوە، سەرەڕای ئەوەی کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش بە تەواوی ئاشکرا نەکراون، بەڵام هەندێک دەنگۆ هەیە و باس لەوە دەکەن، کە حزبوڵای لوبنانی بەرپرس بن لەو رووداوە، لەگەڵ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر نییە و بە فەرمی تۆمەتبار نەکراون.













گەلەری