سەردێڕ:

عێراق لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە روونکردنەوە دەدات

AM:08:46:15/10/2021

4196 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت چەندین پیرۆزبایی و دانپێدانانی نێودەوڵەتی پێگەیشتووە لەبارەی پاکی و بێگەردی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە و قبوڵکراوبووە.


حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیری و وتەبێژ بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، حکومەت چەندین دەستخۆشی و دانپێدانان و قبوڵکردنی نێودەوڵەتی پێگەیشتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانبەوەدانراوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی بێگەرد بەڕێوەچووە و قەبوڵکراوبووە.

لەبارەی ئەو لایەن و پێکهاتە و هاوپەیمانێتییانەی رەخنە و تانەیان لە ئەنجام و شێوازی بەڕێوەچوون هەڵبژاردنەکە هەیە، حەسەن نازم ئاشکرای کرد، تێبینییەکانی هەندێ لایەن دروستە و هەموو کەس مافی ئەوەی هەیە، ئەمەش بەیاسا رێکخراوە دەتوانن رێکاری یاسایی بگرنەبەر.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە رۆژی یەکشەممەی رابردوو رێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو تیایدا جوڵانەوەی نەوی نوێ توانی نۆ کورسی بۆ خۆی مسۆگەربکات.

كـ ، ئـ













گەلەری