سەردێڕ:

چین بۆ یەکەمجار کەشتیوانێکی ژن رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات

PM:11:59:14/10/2021

1744 جار خوێندراوەتەوە

بەرنامەی بۆشایی ئاسمانی چین رایگەیاند، حکومەتی ئەو وڵاتە بەنیازە رۆژی شەممەی داهاتوو سێ کەشتیوان رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات کە یەکێکیان ژنە و ئەمەش یەکەمجارە ئەو وڵاتە کەشتیوانێکی ژن رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.


لین شی شیانگ وتەبێژی بەرنامەی بۆشایی ئاسمانی چین لە کۆنفرانسێکی رۆژنەمەوانیدا رایگەیاند، کەشتی شنچو-13 کاتژمێر ٠٠:٢٣ خولەکی بەرەبەیانی رۆژی شەممە بە کاتی پەکین رەوانەی بۆ شایی ئاسمان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، یەکێک لەو سێ کەشتیوانە ژنە و ناوی وانگ یا بینگە و تەمەنی ٤١ ساڵە و یەکەم کەشتیوانی ژنە رەوانەی وێتسگە چینیەکە دەکرێت لە بۆشایی ئاسماندا.

بەناردنی ئەم تیمە بۆ بۆشایی ئاسمان، دەبێتە دووەم جار لەمساڵدا کە کەشتی رەوانەی بۆشایی ئاسماندەکرێت و کەشتیوانی لەگەڵدا دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا وڵاتی چین یەکەم وێستگەی هەمیشەیی خۆی لە بۆشایی ئاسماندا دامەزراند و بەیەکێک لە گەورەترین یەکەی وێستگەی بۆ شایی ئاسمان دادەنەرێت دوای ئەوەی چین یەکەی تیانخەی رەوانەی ئەو وێستگەیەکرد.

كـ، ئـ








گەلەری