سەردێڕ:

بەبۆنەی ٢٠ـەم ساڵیادییەوە نۆکیا چی لە مۆبایلەکەی دەکات؟

PM:11:09:14/10/2021

14896 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای نۆکیای فنلەندی رایگەیاند، بەبۆنەی ٢٠ـەم، ساڵیادی بەرهەمهێنانی یەکەم مۆبایلی جۆری "نۆكيا 6310"، بەنیازە بەشێوازێکی نوێوە ئەو مۆبایلە بەرهەمبهێنێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، کۆمپانیای نۆکیا رایگەیاندووە، مۆبایلە نوێیەکە هاوشێوەی مۆبایلەکەی پێشوو دەبێت، بەڵام ئەمجارەیان پاترییەکی لەسەر دادەنرێت تەمەنی بەرگرگرتنی زیاتربێت.

نۆکیا دەڵێت، لەکاتی خستنەبازاڕ و دەستخستنی مۆبایلەکە، بەکارهێنەرانی دەتوانن دوای ئەوەی یەکجار بارگاوییان کردەوە تا چەند هەفتەیەکی دیکە بارگاوینەکەنەوە، چونکە دەتوانرێت لە ٢١ رۆژدا یەکجار بارگاوی بکرێت.

کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، هاوشێوەی مۆبایلەکەی پێشوو، ئەمجارەش مۆبایلە نوێیەکە یاری ئەلیکترۆنی " Snake" ناسراو بە "یاری کرمەکە" بۆ دادەنەدرێتەوە، بەڵام بەشێوازێکی نوێ، کاتێک لە ساڵی ٢٠٠١ کۆمپانیاکە یەکەم جۆری مۆبایلی خستەبازاڕەوە یاری " Snake"ی تێدابوو و لەناو بەکارهێنەرانیدا ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.

بەگوێرەی ئەو پەرەپێدان و بەروپێشچوونانەی لە بواری تەکنەلۆجیادا روویانداوە، هەمان گۆڕانکاریش مۆبایلە نوێیەکی نۆکیا دەگرێتەوە بەتایبەتی دوگمەکانی گەورەتر و لیستی سەرشاشەکە گەورەتردەبێت تا بەکارهێنەر بە ئاسانی بۆی بخوێنرێتەوە.

بەگوێرەی راگەیاندنی کۆمپانیای نۆکیا، قەبارەی شاشەی مۆبایلەکە ٢.٨ ئینج لە شاشەی پێشووتری گەورەتردەبێت.

وتەبێژی کۆمپانیای نۆکیا ئاماژەی بەودا، هەستی خەڵکی بۆ رابردوو، وایکردووە لە ئێستادا مۆبایلی "نۆكيا 6310" چالاکبێت.

دەشڵێت، مۆبایلەکە بەشێوازێک نوێکراوەتەوە لەگەڵ پێداویستی و خواستەکانی ئێستادا بگونجێت.

كـ، ئـ













گەلەری