سەردێڕ:

وتەیەکی گاڵتەئامێزی پوتین بە ژنە بێژەرێک کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە

PM:10:14:14/10/2021

40948 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە پانێڵی کۆڕبەندی هەفتانەی وزەی روسیا، سەرۆکی ئەو وڵاتە بە شێوەی گاڵتەئامێز بە بێژەری سی ئێن بی سی وت، " ژنێکی جوان لەبەردەممدایە پرسیارەکەی دووبارەکردەوە وەک ئەوەی وەڵامەکەمی نەیبستبێت"، ئەو وتە گاڵتەئامێزەی پوتینیش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.


هیدلی گامبل رۆژنامەنوسی ئەمریکی و بێژەر لە کەناڵی سی ئێن بی سی لە بارەی هەناردەکردنی گازی روسی بۆ وڵاتانی ئەوروپا پرسیاری لە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیاکرد و ئەویش وەڵامی دایەوە، بەڵام وەک هەمان پرسیاری دووبارەکردەوە، لە جاری دووەمدا پۆتین وتی، "وا دیارە گوێت بۆ وڵامەکەم نەگرت".

بەشێوازی گاڵتەئامێز ڤلادیمێر پۆتین بە هیدلی جامبڵی وت، "ژنێکی جوان لەبەردەممدایە پرسیارەکەی دووبارەکردەوە ورک ئەوەی وەڵامەکەمی نەیبستبێت". وتیشی، "جارێکی دیکەش وەڵامت دەدەمەوە، وادیارە هیچ کەسێک نایەوێت گوێی بۆ بگرێت یان بیبیستێت، جگە لە ئاراستەکردنی تۆمەت بۆ روسیا هیچ مەبەستێکی دیکەیان نییە".

هەروەها، پۆتین جەختی لەسەرئەوەکردەوە، روسیا پابەندەبێت بەو گرێبەستانەی لەبارەی گازەوە لەگەڵ ئەوروپا واژۆی کردوون بەمەبستی ناردنی گازی شین بۆ ئەوروپا.لەلایەکی دیکەوە، ڤلادیمێر پۆتین رەتی کردەوە، مۆسکۆ وزە وەک چەکێک بەکاربهێنێت و وتی، ئەم جۆرە لێدوانانە پاڵنەری سیاسی لەپشتە.

ئەو وتەیەی پوتین کاردانەوەی لە سۆشیاڵ میدیای ئەو وڵاتەدا بەدوای خۆیدا هێناوە و بەشێکی هاوڵاتیان تەنها وەک گاڵتەیەک تەماشای دەکەن و بەشێکیشی پێیان وایە، نەدەبوو پوتین وابڵێت.

رۆژی چوارشەممە، لە مۆسکۆ کۆڕبەندی نێودەوڵەتی بۆ "هەفتەی وزەی روسی" بەڕێوەچوو و تێیدا لەسەرئاستی جیهان و نێودەڵەتی ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی سیاسی و ئابوری و پسپۆرانی بواری وزە بەشداربوون. بڕیارە کۆڕبەندەکە لە ١٣ تا ١٥ تشرینی یەکەم بەردەوامبێت و لە هۆڵی مانیج لە مۆسکۆی پایتەخت بەڕێوەدەچێت.

كـ، ئـ













گەلەری