پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی سەر پردی سەیداوای هەولێرەوە رایگەیاند، بکوژەکە دەستگیرکراوە و رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسی تەقەکار تەمەنی ٦٧ ساڵ بووە و ناوی (ن، س، ح) بووە، لە ئێستادا دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی ٦٩ ساڵ بووە و بەپێی
لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، لە رووداوەکەدا کەسی کوژراو ٣ گوللـەی بەرکەوتووە
و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ٣٠ مەتری هەولێر و لەناوبازاری
پردی سەیداوا کەسێک تەقەی لە کەسێکی دیکە کرد و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.