پاش ئەوەی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بازارێکی ناوچەی سەدری بەغدا روویداوە، لە ئێستادا بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان ئاماری کوژراوەکان بۆ زیاتر لە ٢٠ کەس بەرزبووەتەوە و دەیانی دیکەش برینداربوون.

لەبارەی رووداوەکەشەوە، مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانیکرد بە بڵاوپێکردنی فەوجی یەکی لیوای چواری پۆلیسی ئیتیحاددی و دەستپێکردنی تەواوی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە و دەستنیشانکردنی بکەرانی تەقینەوەکە.
هاوکات، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراقیش راسپێردراوە بە دابینکردن و دەستەبەرکردنی تەواوی پێداویستییە پزیشکیی و تەندروستییەکان بۆ قوربانیان و چارەسەرکردنی خێرای بریندارەکان.