لە بازاڕی سەیداوای هەولێر تەقە لە کەسێک کراوە و هێشتا دیار نییە کەسەکە گیانی لەدەستداوە یان نا.
رووداوەکە لەسەر شەقامی ٣٠ مەتری بووە لەسەر پردی سەیداوای هەولێر و وەک شایەتحاڵەکان باسی لێوەدەکەن دوو بۆ سێ فیشەکی بەرکەوتووە.
شایەتحاڵەکان
ئەوەیان خستووەتەڕوو، کە ئەو کەسە تاوەکو بردراوە بۆ نەخۆشخانەش لە ژیاندا ماوە،
بەڵام روون نییە ئەگەر ئێستا گیانی لەدەستدابێت یان نا.
بەپێی قسەی
هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە، کەسی تەقەکار و تەقەلێکراو تەمەنیان سەرو ٤٠ ساڵ بووە.
لە ئێستاشدا
پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە و تیمەکانی بەڵگە و تاوان لە شوێنی
رووداوەکەن، گەڕان بەدوای تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەش بەردەوامە و هێشتا کەس
دەستگیرنەکراوە.
ئومێد چۆمانی،
هەولێر