وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، گرانبوونی بەنزین بەهۆی ئەوەیە لە دەرەوە هاوردەی دەکەن و دەشڵێت، هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت دەکەن بۆ نرخەکەی.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، بەهۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده ده‌كرا كه په‌یوه‌ست بوو به نرخی نه‌وت و له رابردووش‌دا نرخی نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رزبووەوه، ئەوەش بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان لە هەندێک دەروازە راگیراوە،
بۆیه بڕیارە وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن
به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كان و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ماهه‌نگی
بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین دابنرێت
تاوه‌كو له داهاتوودا قه‌یران دروست نه‌بێت.
لەبارەی نەوتی
سپیشەوە جوتیار عادل نووسیویەتی، وەزارەتەکە لە هەوڵی چارەسەرکردن و دابینکردنی نه‌وتی
سپیدایە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، تەنها چوار رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا تێپەڕیوە و لەبری
باشتربوونی دۆخەکان و چاککردنی ژیانی هاوڵاتیان، راستەوخۆ وەزارەتی کارەبا دوو رۆژ
لەمەوبەر وتی بڕی پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە و ئەمڕۆش لە بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی
هەرێمدا نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
ئەوە جگە لەوەی،
حکومەتی هەرێم چەند ساڵە لە هەندێک مەڵبەنددا نەوتی سپی ماڵانی دابەشنەکردووە یان
دواکەوتووە.