سەردێڕ:

هاتووچۆى عێراق گرتنەبەرى رێکاری نوێى بەرامبەر بە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانى هەرێم راگەیاند

PM:03:49:14/10/2021

21088 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، رێکاری نوێى تایبەت بە تابلۆی ئۆتۆمبێل و بەرێکردنی مامەڵەکانی هاوڵاتیان دەرچووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لێکتێگەیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتى عێراق لەپێناو یەکخستنی تابلۆکانی ئۆتۆمبێل و ئاسانکردنی رێکارەکانی مامەڵەکانی تایبەت بەو پرسە هاتووەتەکایەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق، لەئێستادا چاوەڕێی جێبەجێکردنی رێکارەکانی تایبەت بە تابلۆی ئۆتۆمبیل دەکەن و جەخت لەوەشکراوەتەوە، "کە لێکتێگەیشتنی نێوان بەغدا و هەولێر چەند لایەنێکی بەهێزی تایبەت بە بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێم لە خۆدەگرێت".

رۆژی ١٦ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیش، رێککەوتنی بنەڕەتی لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمدا لەسەر تابلۆکانی ئۆتۆمبێل هاتە کایەوە.













گەلەری