سەردێڕ:

بەهۆکارێکی نامۆ؛ ماری بۆ ژنەکەی ناردووە پێوەی بدات

PM:03:21:14/10/2021

15712 جار خوێندراوەتەوە

دادگایەک لە وڵاتی هیندستان بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ پیاوێک دەرکرد کە تۆمەتبارە بە کوشتنی خێزانەکەی لە ڕێگەی پێوەدانی مارێکی کوبراوە.


لێکۆڵینەوەکانى پۆلیس و وتەی کەسوکارى ژنەکە، ئەوەیان دەرخستووە کە کچەکەیان پێش گیانلەدەستدانی، بەهۆی ناکۆکی لەسەر مارەیی، چەندین جار ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە.

دوای گیانلەدەستدانی ژنەکەش، پۆلیس سوراح کۆمار هاوسەرى ژنەکەیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتى کوشتنى ژنەکەى.

دادگاکە بڕیاریدا بەسەپاندنی دوو جار زیندانی هەتاهەتایی بەسەر سوراح کۆمار بەتۆمەتی دانانى مارێکى لە جۆرى کوبرا لە پێخەفى خێزانەکەی لەکاتی خەودا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

لە لێکۆڵینەوەکانى پۆلیسدا لەبارەى رووداوەکە کەسوکارى ژنەکە ئاشکرایان کردووە کە سێ هەفتە بەر لە گیانلەدەستدانی کچەکەیان، جارێکی تریش پیاوەکە مارێکى لە جۆری روسل بەهەمان شێوە لە پێخەفى ژنەکە داناوە و بە گەیاندنى بە نەخۆشخانە توانراوە ژیانى رزگار بکرێت بەڵام لەدووەم جاردا بەپێوەدانى مارە کوبراکە گیانلەدەست دەدات.








گەلەری