AM:11:08:14/10/2021
5716 جار خوێندراوەتەوە
تیمێکى لەناوبردنى تەقەمەنى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کاروبارى مین لە گەرمیان، مینێکی دژە تانکی لەسەر روبارى سیروان پووچەڵ کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کاروبارى مین لە گەرمیان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "ئەو مینەى تیمەکانیان پوچەڵیان کردووەتەوە بە هاوکاریی هێزەکانی ئاسایش هەواڵی لەسەر دراوە لە رۆخی رووباری سیروان و لە نزیك کارگەکانی ششتنەوەی چەو و لم لە نزیك گوندی عیسایی دۆزراوەتەوە".
ئەوەش خراوەتەروو، ئەم مینە لە جۆری (VS 2.2) و دروستکراوی وڵاتی
ئیتاڵیایە کە بە گشتی لە سەردەمی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران چێنراون و بە هۆکارێکی
نەزانراو لە چەمی سیروان گیرساوەتەوە.