سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:10:49:14/10/2021

9348 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٩٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ٦٥ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زیاتر لە یەک دۆلار بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٦٤٠ دۆلارە، بەمەش بەراورد بەدوێنی نرخەکەی زیاتر لە هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە.

ھەروەھا، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج هەزار بەرزبووەتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٧ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری