سەردێڕ:

هەواڵێکی خۆش لەبارەی کەشوهەوای هەولێر و سلێمانییەوە ئاشکرا کرا

AM:10:38:14/10/2021

87904 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی دیاری بواری کەشناسی عێراقی رایگەیاند، لەکۆتایی نیوەی هەفتەی داهاتوودا پێشبینی هاتنی هەوایەکی سارد بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەکرێت.


لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئێن ئاڕ تی، سادق عەتییە شارەزای دیاری بواری کەشناسی عێراقی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەکۆتایی نیوەی هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی هەوای سارد روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

سادق عەتییە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان پلەکانی گەرما لە نێوان پێنج بۆ شەش پلە دادەبەزێت و ئەم دابەزینەش، بەتایبەتی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و لە نێویشیاندا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە.

دەشڵێت، سەرەتا دابەزینی پلەکانی گەرما پاێزگای سلێمانی دەگرێتەوە و پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ نێوان ٢٠ تا ٢٥ پلەی سیلیزی لە رۆژدا و ١٤ پلەی سیلیزیش لە شەودا داببەزێت.

لە رۆژی ٢٢ی مانگی رابردووەوە وەرزی پایز دەستیپێکردووە، هاوکات پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەرێمی کوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.













گەلەری